ته‌مووز 08, 2021 07:35 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی شاندەکەی ئێران لە نوورسوڵتان لە بارەی ڕەوتی ئاشتیی سووریاوە

ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی ڕاوێژەکانی خۆی لە «نوورسوڵتان»دا سەبارەت بە ڕەوتی ئاشتی لە سووریا بەردەوام کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی ئەسغەر خاجی» ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرڕەوەی ئێران بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسی ڕۆژی چوارشەممە لە یەکەم ڕۆژی شانزەھەمین دانیشتنی نێونەتەوەیی ڕەوتی ئاستانە لەگەڵ شاندەکانی  سووریا، ڕووسیا، تورکیا و «گییەر پێدرسۆن» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

لە دیدارەکاندا ھەوڵدان لە ئاراستەی پاوەجێ کردنی ڕەوشتی سیاسیی سووریا، بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەو وڵاتە، ھەوڵدان بۆ بەرپاکرانی شەشەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ئامادەکردنی یاسای بنەڕەتی لە ژێنێڤ، پرسی بوارگە سنوورییەکان و بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی سووریا تاوتوێ کرا.

شاندەکەی کۆمارڕی ئیسلامیی ئێران لەو دانیشتانەدا ھەڵوێستی خۆی سەبارەت بە خەباتی دژی تیرۆریزم، یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەو درێژەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی سووریای دەربڕی.

سەرپەیڤ