جەختی کاربەدەستی سووری لەمەڕ کشانەوەی تورکیا لە خاکی سووریا
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی سووریا وتی: بوونی ئەمریکاو تورکیا لە خاکی وڵاتەکەی داگیرکارانەیەو گرینگترین ھۆکاری درێژەخایاندنی قەیرانی سووریا دێتە ئەژمار.
«ئە یمەن سوسان» سەرۆکی شاندی دانوستانکاری دەوڵەتی سووریا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆبوونەوەکانی «نوورسوڵتان» پێی داگرت: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەبێ مۆڵ درانی لەشکریانی تورکیا لە باکووری سووریا کۆتایی پێ بێنێ.
«سوسان» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە تورکیاو ئەمریکا، بەشگەلێکی خاکی سووریایان داگیرکردووەو ھێشتاش خەریکی تاڵان و بڕۆی سەرچاوەکانی سووریان، ئەم داگیرکارییەی بە گرینگترین ھۆکاری درێژەخایاندنی قەیرانی سووریا لێکدایەوە.
ئەم کاربەدەستە سوورییە جەختی لەوەش کردەوە کە، سووریا بەرەوڕووی قەیرانی مرۆڤییە کە دیارە ئامانجەکەشی پێشێل کردنی سەروەریی ئەم وڵاتەو داکۆکی کردن لە تیرۆریزمە.
«سوسان» لە درێژەدا وتیشی: ئەو یارمەتیانەی وا لە ڕێگای بوارگەکانەوە ھاوردەی سووریا دەکرێن، کەمتر لە سەدی پەنجای پێدوایستییەکانی خەڵک دابین دەکات و زۆربەی دەکەوێتە دەستی تاقمە تیرۆریستەکانەوەو لە ئەنجام دا داکۆکی لێ تیرۆریزمی لێ دەکەوێتەوە.