ته‌مووز 09, 2021 17:18 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی «ئەحمەد جبرەئیل» لە دیمەشق

ڕێ و ڕەسمی بەڕێکرانی تەرمی «ئەحمەد جبرەئیل» سکرتێری گشتیی بەرەی گەل لە پێناوی ڕزگاریی فەلەستین لە دیمەشقی پێتەختی سووریا بەرپا کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»لەڕێ وڕەسمی بەڕێکرانی  تەرمی «ئەحمەد جیرەئیل» نوێنەرانی تاقمە فەلەستینیەکان و کەسایەتییە جەماوەری و فەرمیەکانی فەلەستین و سووریا بەشدار بوون.

«ئەحمەد جبرەئیل» لە ساڵی ١٩٣٨ لە باوکێکی فەلەستینی و دایکێکی سووری لە گوندی «یازورا» لە شاری «یافا»ی فەلەستین لەدایک بوو. لە ساڵی ١٩٤٨ لەگەڵ داگیرکرانی زێدەکەی «جبرەئیل» لە لایەن ڕژێمی زایونییەوە بنەماڵەکەی بە ناچاری فەلەستینیان بەجێ ھێڵاو بەرەو سووریا کۆچیان کرد.

ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٦ چووە کۆلیژی شەڕ لە میسرداو لە ساڵی ١٩٥٩ خوێندنی لەو کۆلیژە تەواو کردو پاشان بە پلەی ئەفسەری بە سوپای سووریاوە پەیوەست بوو.

«ئەحمەد جیرەئیل» ناسزاو بە ئەبوجیھاد لە دێرین ترین خەباتکارانی فەلەستینی بوو.ناوبراودامەزرێنەری بەرەی گەل لەپێناوی ڕزگاریی فەلەستین و ڕابەری ئەم لایەنە لە کاتی دامەزرانیەوە لە ساڵی ١٩٦٨ بوو.

«ئەحمەد جبرەئیل» لە ڕەوتی بشێوییەکانی سووریا لە پاڵ تەوەرەی خۆڕاگری و سوپای سووریا دەستی کرد بە بەرنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان.

سەرپەیڤ