ته‌مووز 10, 2021 14:53 Asia/Tehran
  • بەڕێکرانی تەرمی ئەحمەد جبڕیل لە دمشق

تەرمی حەمەد جبڕیل دامەزرێنەری بەرەی گەل بۆ رزگاریی فەلەستین لە دمشق بەڕێکرا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی سانا ، تەرمی ئەحمەد جبڕیل دوێنێ ھەینی لە رێوڕەسمێک دا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی گروپ و لاینە فەلەستینیەکان لە نەخوشخانەی ئومەییەی دمشق تا شوێنی ناشتنی لە مەزارگەی  «مخیم الیرموک» بەڕێکرا و بە حاک سپێردرا . 

 ئەحمەد جبریل دامەزرێنەری بەرەی گەل بۆ رزگاریی فەلەستین دوای 67 ساڵ خەباتی چەکداری لە دژی دوژمنی زایۆنی چوارشەممەی رابردوو لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە نەخوشخانەیەک لە دمشقی سوریا کۆچی دوایی کرد . 

ئەو کە ساڵی 1928 لە نزیک یافا ھاتە سەر دونیا لە پا شان لە گەڵ بنەماڵەکەی رووی کردە سوریا و لە ئەرتەشی سوریادا بوو بە ئەفسەر . 

 جبریل ، بەرەی گەل بۆ رزگاریی فەلەستینی لە ساڵی 1968 دا دامەزرراند و ساڵی 1984 لە رێکخراوی رزگاریدەری فەلەستین جیابووەوە و دمشقی وەک بنکەی خۆی دیاری کرد . 

سەرپەیڤ