ته‌مووز 14, 2021 18:31 Asia/Tehran
  • ھێرش کرایە سەر مەتەرێزەکانی «ھەسەدە» لە «دێرۆزوور»ی سووریا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی سەر ھێزەکانی سووریای دیموکراتیان کردووە لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «دێرۆزوور».

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلعەینولئەخبارییە، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: کەسانێکی نەناسراو کە بە شیمانەی زۆرەوە تیرۆریستانی داعش بن ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی چەکدارانی «ھەسەدە»ی ھاوپەیمانی ئەمریکا لە شارۆچکەی «ئەلشەحیل» لە ڕۆژھەڵاتی «دێرۆزوور»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا.       

دوابەدوای ئەم ھێرشە ھێندێک پێکدادان لەنێوان ھەردووک لا بە چەکی قورس ئەنجامی گرت و لە میانەی دا چەند کەسێک بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەمکدارانی «ھەسەدە»ش ھێرشیان کردووەتە سەر چەند ماڵێکی گردوپەڕی شوێنی تێکھەڵچوونەکەو لانیکەم دوو کەسیان دەستبەسەر کرد.

جێگای ئاماژەیە حەوتەی ڕابردووش سەرچاوە سوورییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوە لە بەردەم بنکەیەکی ھێزەکانی سووریای دیموکراتیان کرد لە پارێزگای «حەسەکە».                                           

سەرپەیڤ