ته‌مووز 28, 2021 10:34 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ڕێککەوتنی نێوان ئێران و سووریا یارمەتیدانی بەرڕژەوەندییە ئابوورییەکانی ھەردووک وڵاتە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەم گەییشتنی بە فڕگەی دیمەشق، تیشکی خستەسەر ئامانجەکانی ئەو سەردانەی و ھیوای خواست کە، ڕێککەوتننامەی تۆکمەوتەواوی نێوان دوو وڵات بەستێن بۆ چالاکیی باشتری کەرتە تایبەتی و دەوڵەتیەکان لە سەردەمی دوای شەڕ، بنیاتنانەوەی سووریا و کەڵک وەرگرتن لە بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵاتی لێ بکەوێتەوە.

بە پێی ڕااپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە بە دەم گەییشتنی بە فڕگەی دیمەشقی سووریا لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ «حەمودە سەباغ» ھاوتای سووریی خۆی بەشداری کردو وتی: بە پێویستی دەزانم ھەر لە ڕێگاوە سەرکەوتنی جەماوەری سووریا لەمەڕ بەشداری کردنیان لە ھەڵبژاردن و پێداگرتنیان لە سەر ئەمەی کە ھۆگری پاراستنی وڵاتەکەیانن پیرۆز کەم و دڵنیاشم ھەمووان لە بەرەی خۆڕاگری لەم سەرکەوتنە لە ھەڵبژاردن دا خۆشحاڵن.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: بەرەی خۆڕاگری، سووریا بە شەڕگەی پێشەوەی خۆی دەزانێ و دیارە لەو سەرکەوتنەی جەماوەری سووریا خۆڕاگریش گەشاوەتەوەو بە دڵنیاییەوە لە بەرامبەردا دوژمنانیش توڕەو مارەنگازن.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» وێڕای ڕێزنان لە یادی شەھیدانی پاراستنی گڵکۆ پیرۆزەکان، شەھیدانی سووری و تەواوی ئەوانەی کە لە قەیرانی سووریا بەرنگاری تیرۆریستان بوونەوە، ئاماژەی کردە سەرداری سەرلەشکر شەھید «حاج قاسم سولەیمانی»و پێی داگرت: بەڕێزی زەحمەتێکی زۆری بۆ بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستان کێشاو وا ھەڵدەگرێ کە ھەمیشە ڕێز لە ناوەکەی بگرین.

ھەروەھا «حەمودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سووریاش وێڕای بەخێرھاتنی ھاوتا ئێرانییەکەی وتی: پەیوەندیی نێوان دوو وڵات پتەوو لەمێژینەو ڕیشەدارە و بەھیواین ئەم سەردانە ببێتە ھۆی پتەوبوونەوەی ھەرچی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سووریا.

سەرپەیڤ