ئاب 10, 2021 07:05 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی دزرانی نەوتی سووریا لە لایەن داگیرکەرانی ئەمریکییەوە

لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی جارێکی تر دەستیان کرد بە دزینی نەوتەکەی سووریا

ھەواڵدەریی فەرمیی سانای سووریا ڕۆژی دووشەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان لە گردوپەڕی دەڤەری «ئەلیەعرەبیە» لە پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی بە ٨٠ تانکەرو گەڵابە نەوتی سووریا لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوالید» گواستووەتەوە بۆ باکووری عێراق.

«ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیایا لەم دواییەدا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە شێوەیەکی نایاسایی لە ھەرێمە نەوتییەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لە مانگێکدا پتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلار نەوت ھەڵدەھێنجێنن.

لەشکریانی ئەمریکاو چەکدارانی سەر بەم وڵاتە لە مێژە کە بە شێوەی نایاسایی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریادان و جیا لە تاڵان و بڕۆی سەرچاوە نەوتییەکان و گەنمی ئەم وڵاتە، دژی خەڵک و لەشکریانی سووریاش دەجوڵێنەوە.

کاربەدەستانی سووری گەلێک جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە سووریا وەک «داگیرکارڕی» لێک دەدرێتەوە.

سەرپەیڤ