بەردەوامیی تاڵانی نەوتی سووریا لە لایەن داگیرکەرانی ئەمریکییەوە
لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی ھەمیسان دەستیان کردووەتەوە بە تاڵان و بڕۆی نەوتی سووریا.
ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ئێوارەی ڕۆژی ھەینی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای «حەسەکە» ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوودا ٢٥ تانکەرو گەڵابەی ھەڵگری نەوتی دزراوی سووریایان لە ڕێگای بوارگەی تایاسایی ئەلوالید ئاودیوی عێراق کردووە.
ئەمریکییەکان شەوانی ڕابردووش ھەر نزیکەی ٣٠ کانتینەری ھەڵگری نەوتی دزراوی سووریایان بە ھاوڕێیەتیی ترۆمبیلە زرێدارەکان لە ڕێگای ھەمان بوارگەوە بۆ عێراق گواستبووەوە.
«ماریا زاخارۆڤا» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لەم دواییەدا ڕایگەیاند: ئەمریکا بە شێوەیەکی نایاسایی لە ھەرێمە نەوتیەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لە مانگێدا پتر لە ٣٠ ملوێن دۆلار نەوت ھەڵدەھێنجێنێت.