ئاب 14, 2021 23:39 Asia/Tehran
  • ڕفێندرانی شارومەندێکی سووری لە لایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە لە «دێرۆزوور»

ھێزەکانی ئەمریکی لە سووریا بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی کۆپتەری لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای «دێرۆزوور» شارومەندێکی سوورییان ڕفاندو ماڵەکەیان کاول کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ھەواڵدەریی دەوڵەتیی سووریا «سانا»، سێزەکانی داگیرکەری ئەمریکی لەم ئۆپرسیۆنەدا کە لە گوندی «مەحەیمیدە» ھەڵکەوتوو لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای «دێرۆزوور» لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە ئەنجامی گرت، لە چوار کۆپتەر کەڵکیان وەرگڕت.

بە قسەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لەشکریانی داگیرکەری ئەمریکی دوای ڕفاندنی کەسێکی خەڵکی  گوندی «مەحیمیدە»، گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار و پاشان ماڵەکەیان کاول کرد.

ھێزەکانی ئەمریکی لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە چەندین جار ئۆپراسیۆنی ڕفاندنی شارومەندانی سوورییان بە مەبەستی شاردنەوەی گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاکانی «حەسەکە» و «دێرۆزوور» بۆ مۆڵگە نایاساییەکانی خۆیان لە سەرزەوینی عێراق دا ئەنجام داوە. 

سەرپەیڤ