بەردەوامیی ھاوکاریی نێوان سوپاکانی ڕووسیاو تورکیا لە باکووری سووریا
سوپاکانی ڕووسیاو تورکیا گەشت لێدان لە ناوچەی سەرسنووریی باکووری سووریا بە مەبەستی خەبات و پێشگرتن بە ئامادە بوونی چەکدارانی تیرۆریست لە پارێزگای حەڵەب، بەردەوام دەکەن.
«ڤیکتۆر سوسیڤرا» وتەبێژی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری تاس وتی: مانەوەی ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بە ھاریکاریی سوپای تورکیاو ھەروەھا چەسپاندنی ڕەوشتی سیاسی و ئابووریی لە ناوچەکە لەو ھەنگاوانەی ئێمە لە باکووری سووریا دەبێت.
ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە گەشت لێدان بە پشتیوانیی ھێزی ئاسمانیی ڕووسیا ئەنجام دەگرێت، وتیشی: سەربازانی ڕووسیاو تورکیا لە کاتی گەشت لێداندا ھەوڵ دەدەن جبەخانە شاراوە ژێر زەوینییەکانی تاقمە تیرۆریستەکان بدۆزنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەواڵدەریی دەوڵەتیی سووریا «سانا» ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو پتر لە ٥٠ گولەھاوەنی بەرەو ناوچەی «ئەبو ڕاسین» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری سووریا ھاویشتووە.