ئاب 22, 2021 09:41 Asia/Tehran
  • کوژرانی پێنج لەشکریی تورکیا لە باکووری سووریا لە ماوەی یەک حەوتە

تاقمێکی چەکدار لە باکووری سووریا بانگەشەی کرد کە لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوو لە ئۆپراسیۆنێکدا پ لەشکریی تورکیاو سێ میلیشیای سەربە ئانکارا کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، تاقمێکی چەکداری کورد بە ناوی «ھێزەکانی ڕزگاریدەری عەفرین» ڕۆژی شەممە بانگەشەی کوژرانی پێنج لەشکریی تورکیا و سێ چەکداری سەربە ئانکارا بوو لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو.

ئەم تاقمە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆردا دژی سوپای تورکیاو چەکدارە بەکرێگیراوەکانی لە بەرواری ١٤ی ئاگۆستەوە ھەتا ١٩ی ئاگۆست توانیویەتی زیانی گیانییان پێ بگەیەنێت.

ئەم تاقمە ھەروەھا ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لەچوارچێوەی بەرەڤانی کرد لەن و خۆو بەرنگار بوونەوەی شاڵاوەکانی سوپای تورکیا دژی دانیشتووانی ناوچەی باکووری سووریا لێک د ایەوە.

سەرپەیڤ