ئه‌یلوول 06, 2021 11:43 Asia/Tehran
  • هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانیان ٦ شارومەندی عەفرینیان ڕفاند

هێزە میلیشیاکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا شارۆمەندەکانی عەفرینیان ڕفاندووە و داوای پارە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، هێزە میلیشیاکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و هێزەکانی ڕێکخراوەی هەواڵدەریی تورکیا ٦ کەس لە شارۆمەندانی شیا و بلبلەیان لە عەفرین ڕفاند.

شارۆمەندە ڕفێندراوەکانی عەفرین، ئازاد کەمال حەسەنی ٣٢ ساڵان، عارف شوکری ٣٢ ساڵە و شارۆمەندێکی دیکەی گوندی ئانقەلی بەشی شیان. هەروەها ئەحمەد ڕەشید حسێنی ٥٠ ساڵان، ئەسڵان شیخمووس حەبشی ٣٨ ساڵان و منان ئەحمەد بیرمی ٤٢ ساڵان لە گوندی کیلا ڕفێندران.

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە تا ئێستا چارەنووسی ئەم کەسانە نادیارە.

سەرپەیڤ