ئامادەبونی ئەرتەشی سوریا لە شارۆکەی ئەلیادوود دوای 10 ساڵ
ئهیلوول 13, 2021 17:00 Asia/Tehran
ھێزەکانی ئەرتەشی سوریا دوای تێپەڕینی نزیکەی 10 ساڵ ، گەیشتنە شارۆکەی ئەلیادوود لە پارێزگەی درعای باشووری ئەم وڵاتە .
بە پێی راپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین ، بە دوای رێککەوتنی ئەرتەشی سوریا لە گەڵ پیاوماقوڵانی خێڵەکانی ناوچەکە و نێوبژیکاریی روسیا ، ھێزەکانی ئەرتەشی سوریا ئەمڕۆ دوشەممە توانیان لە گەڵ ھێزەکانی پۆلیسی لەشکەریی روس، بچنە نێو شارۆکەی ئەلیادوود .
بەپێی ئەم رێککەوتنە ، تاقمە چەکدارەکان دەبێ چەکی خۆیان رادەستی ئەرتەشی سوریا بکەن و شارەکە بە حکومەتی سوریا بسپێرن .
گەیشتنی ئەرتەشی سوریا بۆ نێو شارۆکەی ئەلیادوود دوای ئەوە ئەنجام دەبێت کە ناوچەی درعا بەلەد لە شاری درعاش حەوتەی رابردوو ھەر بەم شێوەیە کەوتە کۆنتڕۆڵی ئەرتەش سوریا .