ئه‌یلوول 16, 2021 10:55 Asia/Tehran
  • جەختی دیمەشق لە سەر پێویستیی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانی ئەمریکاو ئەورووپا دژی جەماوەری سووریا

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە سەر پێویستیی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی ئەمریکاو ئەورووپا لە سەر خەڵکی ئەم وڵاتە پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، «بەسام سەباغ» نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی چوارشەممە جەختی کرد: بایکۆتەکانی ئەمریکاو ئەورووپا سزای بە کۆمەڵ و تیرۆریزمی ئابووری دێتە ئەژمار کە بە شێوەی بەربڵاو زەبرلە ھەوڵەکانی دیمەشق و بەستێنی مرۆڤ دۆستانەو بنیاتنانەوەی وڵات دەوەشێنێ و ڕێگر دەبێ لە بەردەم دابین کرانی پێداویستییە بنەماییەکانی شارومەندانی سووری.

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھەروەھا ئامادە بوونی وڵاتەکەی بۆ ھاوکاری لەگەڵ دامەزراوە نێونەتەوەییەکان و ھاوپەیمانەکانی دیکەی دیمەشق بۆ چاک کردنەوەی ڕەوشتی مرۆڤی و گەیاندنی خزمەتگوزاری و پشتگری لە ئاتاجان لە تەواوی ناوچەکانی سووریا ڕاگەیاند.

سەباغ وتیشی: چاک بوونەوەی ڕەوشتی ژیانی خەڵکی سووریا گریدراوی پارێزرانی دەستەڵات ،سەربەخۆیی، سەروەری و یەکگرتوویی خاکی سووریایەو ئەمەش ھەر ئە بنەمایەیە کە تەواوی بڕیارنامەکانی ئەنجوەمی ئاسایشت جەختی لە سەر دەکەن.

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان  لە سەر پێویستیی کۆتایی ھاتنی کۆڵ درانی نایاسایی لەشکریانی بیانی لە خاکی سووریاو ڕاگیرانی تاوانکاریی داگیرکەرانی ئەمریکی و تورک و داکۆکییان لە تیرۆریزم و بەتاڵان بردنی سامان و سەرچاوە ئابوورییەکانی سوریا پێی داگرت.

سەرپەیڤ