ئه‌یلوول 19, 2021 19:44 Asia/Tehran
  • ھێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر شارەکانی سووریا

تورکیا لە درێژەی دەست درێژکارییەکانی دا بۆ سەر سووریا، بە تۆپخانە ھێرشی کردە سەر چەند شار لە باکووری ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی  ھەواڵدەریی میھر، سەرچاوەکانی سووریا ڕایانگەیاند: لەشکریانی تورکیا و چەکدارانی سەربەم وڵاتە شارو گوندەکانی گردوپەڕی شاری «تەل تەمەر»ی باکووری سووریایان کردووەتە ئامانج.

یە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، لەشکریانی تورکیاو چەکدارانی پێوەبەستراویان ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندو شارەکانی گردوپەڕی حەسەکە.

ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، ھێزەکانی تورکیاو چەکدارە تیرۆریستەکانی ھاوپەیمانیان بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە بە تۆپ ماڵەکانی گوندی «ئەلدەردارە»ی باکووری شاری «تەل تەمەر»یان کردووەتە ئامانج و زیانی قورسیان بەو ماڵانە گەیاندووە.

 

سەرپەیڤ