ئه‌یلوول 20, 2021 10:14 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕەزامەندانە لەبەردەم بارەگای هێزە ڕووسیەکان لە عەین عیسا

ئەنجومەنی مەدەنیی گرێ سپی سوریا بێ دەنگەلێکردنی ڕووسیا لەهەمبەر کوشتاری خەڵک لەلایەن تورکیای شەرمەزار کرد.

 

ئەنجومەنی مەدەنیی گرێ سپی لە باکوری ڕەققە، بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک ساڵوەگەڕی کوشتاری دانیشتووانی "گوندی دبس" کە لەنێویاندا چەند منداڵیش دەبینرا، بەدەست گرووپەکانی جێی داکۆکیی تورکیای شەرمەزار کرد.

ئەو بەیاننامە، لە بەردەم بارەگای ڕووسیا لە شاری عەین عیسا لە باکوری ڕەققە خوێندرایەوەو تێیدا سەبارەت بە بێ دەنگەلێکردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وبەتایبەت ڕووسی لەحاند پێشێلکارییەکانی تورکیا، شەرمەزار کرا.

ئەگید بوزان، جێگری وتەبێژی ئەنجومەنی مەدەنیی گرێ سپی وتی: تاوانکارییەکانی حکومەتی تورکیا دژ بە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەروا بەردەوامە. ئەو بەیاننامەیە خوازیاری هەنگاونانی خێرای ڕێکخراوە نێودەوڵەتی وناوچەییەکان بوو لەدژ پێشێلکارییەکانی تورکیا بەرامبەر خەڵکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

سەرپەیڤ