تشرینی یه‌که‌م 01, 2021 10:17 Asia/Tehran
  • کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە باشووری ئیدلەب

ھێندێک لە میدیاکانی تورکیا باسی کشانەوەی ھێزەکانی ئەم وڵاتە لە باشورەوە بۆ باکووری ئیدلەبی سووریایان کردووە.

ڕۆژنامەی قەراری تورکیا نووسیویەتی: دوابەدوای دیداری «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیاو «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە شاری سوچی، ھێزەکانی تورکیا وێڕای کشانەوە لە بنکەکانیان لە باشووری ئیدلەبی سووریا لە ئێستادا لە ناوچەکانی باکووری ئەم شارە جێگیر بوونە.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی «ئا ، ھەبەر»ی تورکیاش ھێندێک وێنەی لە ناوچەکانی «جەبەل زاویە» لە باشووری ئیدلەب بڵاو کردووەتەوە کە تیایاندا ھیچکام لە ھێزە چەکدارەکانی تورکیاو یان تاقمەکانی ھاوپەیمانی بەدی ناکرێن.

ھێشتا ھیچ کاربەدەستێکی فەرمیی تورکیا ئەم ھەواڵەی پشتڕاست و یان ڕەت نەکردووەتەوە.

سەرپەیڤ