تشرینی یه‌که‌م 08, 2021 11:11 Asia/Tehran
  • دیمەشق: گەمارۆی ئابووری، چەکی تیرۆریستیی ڕۆژئاوایە دژی گەلی سووریا

«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: ڕۆژئاوا گەمارۆی ئابووری وەک چەکێکی تیرۆریستی دژی گەلی ئەم وڵاتە بەکار دێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەیسەڵ میقداد، ڕۆژی پێنج شەممە وتیشی: ئەو دەستکەوتانەی وا دیمەشق اە شەڕی دژی تیرۆریزم مسۆگەری کردوون بووەتە ھۆی گۆڕدرانی کەشی سیاسیی نێونەتەوەیی لە ھەمبەر جەماوەری سووریادا.

وتیشی: ئامانجی سەرەکی لە دەست درێژی بۆ سەر سووریا گۆڕینی ڕاستییە سیاسییەکانە، بەڵام سووریا ئەو پیلانانەی کە بۆی داڕێژرا بوو، پووچەڵ کردەوە.

وەزیری دەرەوەی سووریا وتیشی: گۆڕدرانی ھەڵوێستی نێونەتەوەیی لە ھەمبەر دیمەشق دەرەنجامی ئەو خۆبەختکارییانەیە کە جەماوەری سووریا بۆ پاراستنی سەروەری و دەستەڵات و یەکگرتوویی وڵاتەکەیان ئەنجامیان دا.

میقداد وتیشی: سووریل قەت چاوپۆشی لە سەرزەوینی خۆی ناکات و ھێزە داگیرکەرە ئەمریکی و تورکەکان دەبێ خامی ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.

وتیشی : دیمەشق لێبڕاوە ھەتا تیرۆریزم لە سەر تاسەری سەرزەوینی خۆی لەنێو بەرێت و میلیشیاکانی «ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە داکۆکییان لێ دەکرێات دەبێ داگیرکاریی خۆیان کۆتایی پێ بێنن.

سەرپەیڤ