تشرینی یه‌که‌م 09, 2021 10:09 Asia/Tehran
  • گەییشتنی کاروانێکی تازەی چەک و تفاقی سەربازیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکی بە سووریا

لەشکریانی تیرۆریستیس ئەمریکی ڕۆژی ھەینی ھەمیسان وێڕای پێشێلکردنی سەروەریی دەستەڵاتی سووریا و یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان، کاروانێکی تازەی داگری ٥٦ گەڵابەی ھەڵگری چەک و تفاقی سەربازی و پێداویستییان لە باکووری عێراقەوە ئاودیوی سووریا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا ئەم کاروانەی بۆ بەھێزکردنی بنکە نایاساییەکانی لە پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا بردووەتە ئەو وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی «سانا»ی سووریا، کاروانەکەی ئەمریکا لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوالید»ەوە براوەتە خاکی سووریا.

کاربەدەستانی سووریا گەلێک جار جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەو ھەنگاوانەی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە سووریا بە واتای داگیرکارییە.

سەرپەیڤ