گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو پەیوەندیی دوو قۆڵی، تەوەرەی وتوێژی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ «بەشار ئەسەد»
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری سووریا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو پەیوەندیی دوو قۆڵی وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە دیدار لەگەڵ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریا ھەڵس و کەوتی بەربڵاوی نێوان کاربەدەستانی ھەردووک وڵاتەکەی بە نیشانەی قوڵ بوونی پەیوەندیی ئێران و سوریا لێکدایەوەو سەرکەوتنە سیاسی و نێونەتەوەیی و مەیدانییەکانی سووریای پیرۆز کردو وتی: کەشی دیپلۆماسی لە دانیشتنەکانی ئەم دواییەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەربڕی ئەوە بوو کە بارودۆخەکە بە قازانجی سووریا گۆڕدراوە.
«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وێڕای ئاماژە کردن بە کرداری بوونی ڕەوشتی دەوڵەتی تازەی ئێران وتیشی: ئێمە بەرنامەیەکی گەشەی پاوەجێی ئابووریمان لە بەرچاوە کە تەنانەت ئەگەر وای دابنێین بایکۆتی ستەمکارانەی دژی ئێرانیش بەردەوام بێت، پێ و شوێنی دەگرین.
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای شی کردنەوەی سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەمبەر ئەفغانستان ، وتیشی: ئێمە لەگەڵ تەواوی لایەنەکان لە ئەفغانستان دا لەوانە تالیبان لە پەیوەندی داین و بۆ پێکھێنانی دەوڵەتێکی گشتداگر بانگێشتنیان دکەین.
سەرۆک کۆماری سووریاش لە دیدارەکەدا کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستانی بە نیشانەی سەرھەدانی تەوەرەی تازەو ئاوا بوون و فەوتانی تەوەرەی ڕۆژئاوایی زانی و وتیشی: وڵاتانی ناوچەکەو دراوسێکانیییییییی ئەفغانستان دەزانن کە ئەمریکا بەرپرسایەتیی کردەوەو سیاسەتەکانی لە ئەفغانستاندا قەبوڵ ناکات و بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران وەھا تواناو بارستاییەکی ھەیە و دەبێ بۆ سەرکەوتنی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی و وڵاتانی ڕۆڵگێڕی دیکە دانوستان بکرێت.
بەشار ئەسەد وتیشی: ئێمە لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی نیشتیمانیی سووریا لەگەڵ لێژنەی یاسای بنەڕەتی دا دەجوڵێینەوە.
سەرۆک کۆماری سووریا ھەروەھا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ئیدلەبیشەوە جەختی کردەوە لە کۆتایی ھاتنی داگیرکاری و گەڕانەوەی تەواوی ناوچە داگێرکراوەکان بۆ باوەشی سووریا.