له هێرشێکی ئاسمانی‌دا له نزیک گرێ سپی سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای ئه‌لقاعیده کوژرا
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ئه‌مریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ له هێرشێکی ئاسمانی‌دا له نزیک گرێ سپی سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای ئه‌لقاعیده کوژراوه.
رائید جۆن ڕێگسبی، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له لێدوانێکدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی له باکوری رۆژئاوای سوریا، لە رێگەی فڕۆکە بێفڕۆکه‌وانه‌وە توانیویانە سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای ئه‌لقاعیده به ناوی عه‌بدول حه‌مید ئه‌لمه‌ته‌ر بکەنە ئامانج و بیکوژن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هێرشه‌که به فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی جۆری MQ-9 ئه‌نجام دراوه، هیچ زانیارییه‌کمان نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئاخۆ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی بونه‌ته قوربانی له هێرشه‌که‌دا".
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ئه‌مریکا باسی لەوەشکردوە، "ئه‌لقاعیده به‌رده‌وامه له دروستکردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی، ئەو رێکخراوە سوریا وه‌ک په‌ناگه‌یه‌کی متمانه‌پێکراو به‌کارده‌هێنێت بۆ سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی خۆی، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی دیکه و پلاندانان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی ده‌ره‌وه".