تشرینی یه‌که‌م 26, 2021 11:19 Asia/Tehran
  • پێکدادانی قورسی نێوان تیرۆریستان لە گردوپەڕی «لازقییە»و ڕۆژئاوای «ئیدلەب»ی سووریا

سەرچاوەکانی سووریا باسی پێکدادانی توندی نێوان تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لەگەڵ تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەیان کردووە لە «لازقییە»و ڕۆژئاوای «ئیدلەب»ی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەمەی مەیادین، دوابەدوای زاڵ بوونی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بە سەر ناوچەگەلێکی نزیکی گوندەکانی «ئەللیمەزیە»و «ئەلزەیتونە» لە «جەبەل تورکمان» لە گردوپەڕی «لازقییە» چەکدارانی تاقمی ناسراو بە «ئەلتورکی» لە ھێندێک لە گردەکانی ئەم ناوچەیە کشانەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستانی بەرەی نوسرە کۆمەڵێک لە کەسانی چیچانی  تورک و ئازەرییان کە لە ناوچەی «جەبەل تورکمان»دا بوون بە دیل گرت و ھێندێکیان کوشتن.

بڕێک لە سەرچاوەکانیش باسی پێکدادانی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە گردوپەڕی «جسرس شعود» لەگەڵ تیرۆریستانی جوندوڵڵا لە گردوپەڕی باکووری لازقیەو تاقمە چەکدارەکانی دیکە لە گردپەڕی ڕۆژئاوای ئیدلەب دەکەن.

سەرپەیڤ