بەشار ئەسەد: ئەو وڵاتانەی کە خۆڕاگری بنوێنن پتەوو خۆڕاگر دەمێننەوە
سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد: ئەو وڵاتانەی وا خۆڕاگری دەنوێنن و ڕێگای بەرخۆدان دەگرنە بەر، ھەر ئەوانەن کە لەم دنیایەدا جێگایەکیان بۆ پەیدا دەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە سەردانی بۆ کۆلیژی باڵای سەربازی لە دیمەشق، وتی: یە پێی بۆچوونەکانی ئەمریکا شەڕ ھاوتەریبە لەگەڵ دۆلاردا و ئەم دۆلارەش بە قازانجی کۆمپانیاکانی ئەمریکایەو ھەر بۆیە دوای شکست ھێنانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق و ڤییەتنام دەبێ چاوەڕوان بین کە ئەم وڵاتە بە تاوانی زیارەوە تێوەگلێ و ئینجا لە بەرامبەردا شکست ھێنانی زیاتریش بە ناوی خۆیەوە تۆمار کات و بە واتایەکی تر بە دەوری جەغزێکدا دەخولێتەوە.
بەشار ئەسەد وتیشی: ئێمە لە گەرمەی شعڕیش دا ھەرکارێکمان پێ بکرێت بۆ پێشکەوتنی وڵات ئەنجامی دەدەین، ئەم پێشکەوتنەش لە تەواوی بوارەکانی سەربازی، ئابوری، ڕێکخستن و بڕواییەو مەبەست لە ڕێکخستنیش بەس پەیوەست بە ھێزە چەکدارەکان نییە، بەڵکو ڕێکخستنی دەوڵەت و کۆمەڵگاش پێویستە.
وتیشی: شەڕی دژی سووریا بۆ زەبر وەشاندن لە جێ و شوێن و وەجمەندیی ئەم وڵاتە بوو کە ھەڵبەت پیلانەکەیان سەری نەگرت، ھەرچەند تیرۆریستان سەرەتا بە ھێندێک سەرکەوتن گەییشت بوون، بەڵام شکستیان ھێنا کە ئەویش لە بەر دوو ھۆکاری لە سەرھەست بوونی ئەفسەران و لەشکریان و لە سەرھەست بوون و وریایی گەلە بوو.
سەرۆک کۆماری سووریا لە دوابەشی قسەکانی دا ڕوو لە ئەفسەران و لەشکریانی وڵاتەکەی وتی: ئێمە بە زانست و ھاوکاریی ئێوە ڕەوتی ڕزگار کردنی سووریا بەردەوام دەکەین و لە سای پتەو بوونتاندا دەتوانین مافی خۆمان بستێنینەوەو سوپای سووریا تەوەرەو دەستەبەرکاری سەروەری و سەربەخۆیی و پتەوبوونەوەی بیروباوەڕو داکۆکی و پاسەوانی کردن لە نیشتیمانە.