ھێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر پارێزگای حەڵەبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i402035-ھێرشی_تۆپخانەی_تورکیا_بۆ_سەر_پارێزگای_حەڵەبی_سووریا
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی ھەینی باسی ھێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر پارێزگای حەڵەبی باکووری سوریایان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 29, 2021 08:40 Asia/Tehran
  • ھێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر پارێزگای حەڵەبی سووریا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی ھەینی باسی ھێرشی تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر پارێزگای حەڵەبی باکووری سوریایان کرد.

کەناڵی مەیادین ڕایگەیاند: سوپای تورکیا دەیان گوللە ھاوەنی گرتە گوندەکانی « دەقنە» و «بیلونە» ھەڵکەوتوو لە گردپەڕی باکووری پارێزگای حەڵەب.

زێشتا ڕاپۆرتێک لە بارە زیان و ژمارەی شیمانەیی قوربانیانی ئەم ھێرش و دەست درێژکارییە تازەیەی تورکیا لە خاکی سووریادا بڵاو نەبووەتەوە.

تورکیا لەو داکۆکیکارە سەرەکیانەی تاقمە تیرۆریستییەکانی سەقامگرتووی سووریایە. سوپای تورکیا لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو گەلێک جار لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان بنکەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سووریای کردووەتە ئامانج.

لە ئێستادا ھێنێک لە ناوچەکانی سووریا لە باکووری ئەم ڵاتە لەژێر ڕکێفی تورکیا تیرۆریستە ھاوپەیمانەکانیەتی. دەست درێژکارییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانەکردنی بەربڵای نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.