ژوماری منداڵانی شەهیدی غەززە ٢١ هەزار و ٥٠٠ کەسی تێپەڕاند
ئاب 25, 2026 16:44 Asia/Tehran
نووسینگەی راگەیاندنی حکوومیی لەغەززە بەئاماژە بە درێژەی ژینۆساید لەو ناوچە، ژوماری منداڵانی شەهیدی لە دەسپێکی شەڕەوە تاکوو ئێستا زیاتر لە ٢١ هەزار و ٥٠٠ کەس راگەیاند.
نووسینگەی راگەیاندنی حکوومیی لە غەززە، کردەی رژیمی زایۆنیستی پەیوەست بە درێژەی کۆمەڵکوژکردنی منداڵان و خەڵکی سیڤیل و بۆردومانی ماڵ و خانووبەرەکانی شەرمەزار کردو بە پێشێلکەری مافە نێودەوڵەتییەکان و درێژەی پێشێلی ئاگربەس زانی.
ئەو نووسینگە ڕایگەیاند، زیاتر لە٢١ هەزار و ٥٠٠ منداڵ شەهیدی غەززە، رەهەندو لایەنی بەرفراوانی کارەساتی مرۆیی لە کەرتی غەززە پیشان دەدا.
نووسینگەی راگەیاندنی حکوومیی لە غەززە هەروەها رایگەیاند: رژیمی زایۆنیستی لەکۆی هەزار و ٢٧٥ مزگەوت لە کەرتی غەززە، هەزار و دوو سەد و چل وچوار مزگەوتی بەئامانج گرتووەو هەزار و ٧٧ مزگەوتیش بەتەواوەتی وێران بووە.
سەرپەیڤ