تشرینی یه‌که‌م 31, 2021 09:20 Asia/Tehran
  • سوریا : رووبەڕوی دەستدرێژی تورکیا دەبینەوە و خاکی خۆمان رزگار دەکەین

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە کاردانەوە بە واژۆکراوی پەرلەمانی تورکیا بۆ درێژەدان بە مانەوەی سەربازیی لەم و وڵاتە و عێراق جەختی کردەوە مافی بەرگری و رزگارکردنی خاک بۆ خۆی دەپارێزێ .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا) ، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئێوارەی شەممە لە بەیاننامەیەک دا واژۆکرای ئەم دواییانەی پەرلەمانی تورکیا بۆ ناردنی ھێزی سەربازیی بۆ عێراق و سوریای شەرمەزار کرد . 

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە سیاسەتەکانی سەرۆکی رژێمی تورکیا ، ھەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیھانە چونکە درێژە ئەدات بە پەلامارە سەربازیەکان بۆسەر خاکی سوریا . 

وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەخت دەکاتەوە : بە پێی جاڕنامە و مافی نێودەوڵەتیی ، مافی بەرگریی لە سەربەستی ، یەکپارچەیی خاک و سەروەریی و ئەنجامدانی کاری کردەیی بۆ خۆی دەپارێزێ تا بتوانێ بەرەنگاری دەستدرێژیەکانی تورکیا بێتەوە و خاکی خۆی رزگار بکات . 

سەرپەیڤ