تشرینی دووه‌م 01, 2021 23:41 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ھەڵمەتی سەربازیی تورکیا لە باکووری سوریا

بەرھەڵستکارانی سوریا ھەواڵیاندا ، تورکیا ھەڵمەتی سەربازیی خۆی لە باکوری سوریا لە سبەی سێشەممەوە دەسپێدەکات .

بە پێی راپۆرتی ئەلعەربیە ، بەرھەڵستکارانی سوریایی ئەمڕۆ دوشەممە وێڕای راگەیاندنی ئەم ھەواڵە گوتیشیان ، ھەڵمەتی سەربازیی تورکیا لە باکووری سوریا لە شارەکانی ئیعزاز و تەل ئەبیەز دەستپێدەبێت .

بەر لەوە ، بەرپرسێکی تورکیایی گوتبووی ، ئەم ھەڵمەتە سەربازیە بریتی لە تەل رەفعەت ، کۆبانی ، مینبەج و عەین عیساش دەبێت و 40 ھەزار ھێزی چەکدار جیا لە کۆماندۆکانی تورکیا بە پشتگری ئاسمانیی ، موشەکیی و تۆپخانەیی بۆ پەک پێکخستنی جموجۆڵی ھێزەکانی ھەسەدە لە ھەموو شوێنە سنوریەکان بەشداری دەکەن . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە رەجب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاش رۆژی رابردوو لە دیداری جۆ بایدێن ھاوشانی ئەمریکی خۆی گوتی وڵاتەکەی ئامادەیە ھەڵمەتێک لە دژی گروپە تیرۆریستیەکانی PKK/PYD/YPG لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەنجام بدات . 

تورکیا ساڵانێکە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە خەریکی پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی عێراق و سوریایە و کاربەدەستانی سوری و عێراقی ئەم ھەنگاوەی تورکیا بە داگیرکاری دەزانن . 

سەرپەیڤ