ئەمریکا دانی نا بە قەڵاچۆکاریەک لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i402554-ئەمریکا_دانی_نا_بە_قەڵاچۆکاریەک_لە_سوریا
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی کە مانگی ئازاری 2019 لە سوریا ئەنجامدراوە گرتوەتە ئەستۆ، کە بەهۆیەوە 64 ژن و منداڵ کوژراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2021 07:32 Asia/Tehran
  • ئەمریکا دانی نا بە قەڵاچۆکاریەک لە سوریا

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی کە مانگی ئازاری 2019 لە سوریا ئەنجامدراوە گرتوەتە ئەستۆ، کە بەهۆیەوە 64 ژن و منداڵ کوژراون.

 

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەراپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، دو هێرشە ئاسمانییەکە لەنزیک شارۆچکەی باغۆز لەلایەن یەکەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەنجامدرا، کە ئەرکی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە سوریایان پێسپێردراوە.

ڕۆژنامەکە رایگەیاندوە، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کە سەر بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی ئەمریکایە ئەم هەفتەیە بۆ یەکەمجار دانی بە هێرشە ئاسمانیەکەدا ناوە، کە لەکاتی روبەڕوبونەوەی رێکخراوی چەکداری داعشدا ئەنجامدراوە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا دوێنێ شەممە بڵاویکردەوە، لە هێرشەکەدا 80 کەس کوژراون، کە 16 کەسیان چەکداری داعش بون و چوار هاوڵاتی مەدەنیش لەناو ئەوانەدا بون کە کوژراون، هێشتا دیارنیە ئەو 60 کەسەی دیکە مەدەنی بون یاخود نا، چونکە دەکرێت ژن و منداڵیش چەکداری داعش بوبن.

ئەوەش خراوەتەڕو، "ئێمە لە دەستدانی ژیانی بێتاوان شەرمەزار دەکەین و هەمو ڕێوشوێنێکی گونجاو دەگرینە بەر بۆ ئەوەی ڕێگری لێ بکەین، ئێمە بەپێی بەڵگەکان، راپۆرت و لێکۆڵینەوەمان لەبارەی ئەو هێرشە ئامادەکردوە و بەرپرسیارێتی تەواوی لە دەستدانی ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنیمان لەئەستۆ گرتوە".

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رونیکردوەتەوە، ئەو هێرشە لە کاتێکدا رویداوە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەژێر هێرشێکی قورسدا بون و مەترسیان لەسەر هەبوە.بە گوێرەی رۆژنامەی تایمز، پشکنەری گشتی وەزارەتی بەرگری لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکردوە لە روداوەکەی 18ی (ئازار/3)ی 2019.ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردوە، راپۆرتەکە لەسەر بنەمای بەڵگەنامەی نهێنی و هەواڵگری بوە، هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ فەرماندەکانی ئەمریکا کراوە کە راستەوخۆ بەشدار بون لە هێرشەکەدا.