تشرینی دووه‌م 30, 2021 12:13 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی لێکۆڵینەوەی تازە لە بارەی قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل لە ھێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر سووریا

وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا فەرمانی ئەنجام دانی لێکۆڵینەوە لە بارەی ھێرشەکەی ساڵی ٢٠١٩ی سەر سووریای دەر کرد کە قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی ئەو وڵاتەی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، «لوید ئاستین» وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا فەرمانی دا لێکۆڵینەوەیەکی تازە لە ئاستی ئاسایشتیی باڵادا لە بارەی ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا لە ساڵی ٢٠١٩ کە کوژرانی دەیان ژن و منداڵی لێ کەوتەوە، ئەنجام بگرێت.

«ژەنراڵ گێرت» لە بەرپرسانی باڵای پێنتاگۆن ٩٠ ڕۆژ دەرفەتی دەبێت ھەتا لە بارەی ئەم ھێرشە کە بە ھۆی یەکەیەکی ئۆپراسیۆنی تایبەتیی سوپای ئەمریکاوە ئەنجامی گرت، بکۆڵێتەوە.

کاربەدەستانی پێنتاگۆن لە سەریانە لەم لێکۆڵینەوەیەدا ھەڵە سەربازییەکان، ڕاپۆرای پەیوەست بە قوربانیانی سڤیلی ھێزشەکەو پێشێلکرانی شیمانەیی یاساوڕێسا جەنگییەکان لە کاتی ھێرشەکەدا بە وردی تاوتوێ بکەن.

ئەم ھێرشە کە لە ١٨ی مارسی ٢٠١٩و بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریستانی داعش ئەنجامی گرت، یەکێک لە گەورەترین قوربانیانی سڤیلی بە درێژایی ساڵانی شەڕ لێ کەوتەوەو کەچی سوپای ئەمریکا قەت بە ئاشکرا ڕێژەیەکی وردی لە بارەی زیانی گیانی خەڵکی بێ دەرەتانی سووریا یڵاو نەکردووە.

سەرپەیڤ