کانونی یه‌که‌م 01, 2021 18:01 Asia/Tehran
  • تێکشکێندرانی دوو لۆریی سوپای ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی تێکشکێندرانی دوو لۆریی ئەمریکییان کردووە لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، تەقینەوەی ئەم دوو لۆرییەی ئەمریکا لە ناوچەی مالکییە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕووی داوە.

ھێشتا ڕاپۆرتێکی ورد لە بارەی قوربانیی شیمانەیی یان زیانی ماددیی سەرچاوەگرتوو لەم ھێرشە بڵاو نەبووەتەوەو ھیچ دەستەیەک بەرپرسایەتیی ئەم ھێرشەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە میدیاکانی سووریا چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕایانگەیاند کە جەماوەری پارێزگای حەسەکە کاروانێکی سوپای ئەمریکایان ناچار بە پاشەکشێ کردووە.

داگیرکرانی ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی سووریا لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە بووەتە ھۆی ڕق و بێزاریی خەڵکی ناوچەکەو ھاوکات پەرە سەندنی بازنەی بەرخۆدانی جەماوەری دژی کردەوەکانی ئەم ھێزانەی بە دواوە بووە.

سەرپەیڤ