کانونی یه‌که‌م 05, 2021 09:46 Asia/Tehran
  • پێکرانی بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە رۆژھەڵاتی سوریا بە سێ رۆکێت

سەرچاوەیەکی ناسەربازیی باسی پێکرانی بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە رۆژھەڵاتی سوریا دەکات بە سێ رۆکێت.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، ئەم سەرچاوەیە رایگەیاند 3 (سێ) موشه‌ک ئاراسته‌ی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌نزیک کێڵگه‌ی نه‌وتی کۆنیکۆی سنوری دێره‌زور کراوە ، تاوه‌کو ئێستاش زیانه‌کان نه‌زانراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، له‌ڕیزه‌کانی ئه‌مریکادا کوژراو و بریندار هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێسا به‌وردی زیانه‌کانی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و موشه‌کانه‌ نه‌زانراوه‌ و هێزه‌کانی ئه‌مریکاش زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌یان لێداوه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌دواداچونه‌کانیان ده‌ستپێکردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، تاوه‌کو ئێستا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی که‌ ئه‌مریکا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات، هیچ رونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ موشه‌کیانه‌ بڵاونه‌کردوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌، 5ی مانگی رابردوو، له‌ڕێگه‌ی موشه‌که‌وه‌ موشەکبارانکردنی بنکە سەربازیەکەی ئەمریکا کرا، لەمساڵدا دەبێتە پێنجەم هێرش کە لەمانگی ئادار و ئایار و حوزەیران و تەموزی ئەمساڵدا، بەهەمانشێوە کەتە بەر چوار هێرشی موشەکی.

سەرپەیڤ