بوردمانی گوندەکانی باکووری حەسەکە لەلایەن تورکیاوە
هێزەکانی تورکیا دوو گوندی ئاشووری نشینی دەڤەری شارۆچکەی تل تەمر لە باکووری حەسەکە لە کوردستانی سووریایان بە چەکی قورس کردە ئامانج.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی هەینی و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی تورکیا و گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بەو وڵاتە، دوو گوندی ئاشووری نشینی دەڤەری شارۆچکەی تل تەمر لە باکووری حەسەکە لە کوردستانی سووریایان بە چەکی قورس کردە ئامانج.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: هێزەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە، گوندە ئاشووری نشینەکانی تەل شنان و تل جومعە و گوندی ئەلدردارەیان لە دەڤەری شارەکە بە تۆپ و هاوەن کردە ئامانج.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ئەو بوردمانە خەساری مادی زۆری لە خەڵکی سڤیل داوە.
ئەمە دووهەم جارە کە هێزەکانی تورکیا دەڤەری ئەو شارە، لە کاتی راگیرانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوەڕاستەکانی نۆڤەمبەرەوە دەکەنە ئامانج.