دانوستانی دمشق و ئانکارا لە بارەی رۆژھەڵاتی فورات و ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە سوریا
کانونی یهکهم 19, 2021 09:15 Asia/Tehran
کاربەدەسێکی سەربازیی سوریایی باسی دانوستانی وڵاتەکەی و تورکیا دەکات لە بارەی رۆژھەڵاتی فورات و ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە سوریا .
بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، حەیدەر جەواد سەرۆکی شاندی دانوستانکاری سوریایی گوتوویەتی ، ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ھێزەکانی ھەسەدە و ھاوپەیمانیی نێودەڵەتیی و ھەروەھا کاراکردنی رێککەوتنامەی ئەدەنا لە نێوان سوریا و تورکیا لە بابەتە گرنگەکانی دیکەی ئەم دانوستانەیە .
ئەرتەشی تورکیا بە بیانوویی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان ، ساڵانێکە چەند بەشێکی باکوور و باکووری رۆژھەڵاتی سوریای داگیر کردووە و تاقمێک لە لەشکەریانی تورکیا لەم ناوچانەدا ماونەوە .
دەستدرێژیی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا لە لایەن گەل و حکومەتی سوریا و کومەڵگەی جیھانیی بە توندی شەرمەزار کراوە و دەکرێ .