بەرپا کرانی حەڤدەھەمین کۆبوونەوەی ئاستانە لە بارەی سووریاوە
حەڤدەھەمین کۆبوونەوەی ئاستانە لە بارەی سووریاوە بە ئامادە بوونی شاندەکانی ئێران، ڕووسیا، تورکیا، سووریاو تاقمەکانی نەیارو شاندەکانی لوبنان و عێراق وەکو چاودێر بەڕێوە برا.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی دیپلۆماسی و میدیایی وەزارەتی کاروباری دەرەوە، شتاندی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی «عەلی ئەسغەر حاجی» ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئێران لە یەکەم ڕۆژی دانیشتنەکەدا لەگەڵ شاندەکەی ڕووسیا بە سەرۆکایەتیی «ئلێکساندێر لاڤرنتیف» نوێنەری تایبەتی ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا دیدارو وتووێژی کرد.
لە دانیشتنەکەدا بابەتگەلی جۆربەجۆری سووریا لەوانە ڕەوشتی ئیدلەب و باشوور، پێکھاتنی کۆبوونەوەی حەوتەمی یاسای بنەڕەتی، دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا، کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و پێ و شوێنگرتنی دەرەنجامی گەشتی شاندەکەی ڕووسیا بۆ تاران باس ووتووێژی لە سۆەر کرا.
ھەروەھا بڕیاریش درا کە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئاستانە لە سەری ساڵی زایینیی ٢٠٢٢ لە تاران دا بەڕێوە بچێت.