کانونی یه‌که‌م 26, 2021 08:31 Asia/Tehran
  •  ھێرشی بە خۆفڕی تورکیا بۆسەر کۆبانی دوو کوژراو و 7 برینداری لێکەوتەوە

سەرچاوەکانی کوردی سوریا بڵاویانکردەوە :لە هێرشی ئێوارەی دوێنێی تورکیادا بۆ سەر شاری کۆبانی، دوو کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون.

بە پێی ھەواڵەکە ، دوێنێ لە کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ، دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ، خانوویەکی بۆردومان کرد.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی کوژران و حەوت هاوڵاتیش برینداربوون و بریندارەکانیش گەیەندراون بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.

ئەنجومەنی جێبەجێکاری هەرێمی فورات لەمبارەوە رایگەیاند ، ئەم هێرشانەی تورکیا لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرشدایە لەلایەن تورکیا و چەتەکانییەوە ئەنجام دەدرێن و لە بێدەنگیی دەوڵەتانی گەرەنتیدەری ئاگربەست دا ئەنجام دەدرێن.

سەرپەیڤ