کانونی یه‌که‌م 29, 2021 13:18 Asia/Tehran
  • پێکەوە ھەڵشاخانی سوپای سووریا لەگەڵ لەشکریانی ئەمریکی

سوپای سووریا پێشیان گرت بە چوونی لەشکریانی ئەمریکی بۆ نێو گوندێکی گردوپەڕی حەسەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی سووریا، پێنج ترۆمبیلی سەربازیی سەربە تیرۆریستانی ئەمریکیی سەقامگرتووی سووریا کە بە نیاز بوون بچنە نێو گوندی «دەردارە» لە گردوپەڕی حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە بەرەڕووی سوپای سووریا بوونەوە.

بازگەیەکی سوپای سووریا ترۆمبیلەکانی ئەمریکای پێ و شوێن گرت و ناچاری کرد بکشێنەوە.

لەشکریانی ئەمریکی بە داگیرکردنی بەشگەلێکی باکوورو ڕۆژھەڵای سووریا ٢٨ بنکەی سەربازییان پێک ھێناوەو خەریکب تاڵان و بڕۆی سەرچاوەکانی سووریان.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ترۆمبیلە زرێدارەکان و لەشکریانی ئەمریکی ئەوپەڕی ھەولیان داوە بۆ ھەڵکوتانە سەر بازگەکانی سوپای سووریاو کۆمەڵێک لە گوندەکانی ئەم وڵاتە کە تەواوی ئەو ھەوڵانەیان لە ئەنجامی بەرنگار بوونەوەی خەڵکی ئەو گوندانە بەرەوڕووی شکست بووەتەوە.

سەرپەیڤ