ئاوارەبوونی سەدان بنەماڵەی سوریایی بە دوای پەلامارەکانی تورکیا بوسەر پارێزگەی حەسەکە
کانونی دوھەم 01, 2022 08:48 Asia/Tehran
کاربەدەستانی خۆجێیی لە پارێزگەی حەسەکەی باکووری رۆژھەڵاتی سوریا باسی ئاوارەبوونی سەدان بنەماڵەی سوریایی دەکەن بە دوای پەامارەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر ئەم پارێزگایە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەرەریی فەرمیی سانای سوریا ، ئیبراھیم خەلەف لە کاربەدەستانی پارێزگەی حەسەکە رۆژی ھەنی رایگەیاند 1491 بنەماڵەی سوریایی بە دوای پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر دەم پارێزگەیە ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بە جێبھێڵن .
ئەرتەشی تورکیا لە چاند مانگی رابردوودا بە جاران بۆ پشتیوانی لە تیرۆریستان ، بنکە و بارەگاکانی ئەرتەش و ناوچە سڤیلیەکان و ژێرخانەکانی سوریای داوەتە بەر پەلامار .
لەم پەلامارانەدا ژمارێکی زۆر لە شارومەمندانی سوریایی بە تایبەت ژنان و منداڵان کوژراون یان بریندار بوون .