چوونی کاروانێکی تازەی ھەڵگری چەک و تفاقی سەربازیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سووریا
ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە ھەمیسان وێڕای پێشێل کردنی دووبارەی سەروەریی سووریا، کاروانێکی تازەی داگری ٣٠ لۆریی ھەڵگری چەک و تفاق، کەرەستەی سەربازی و لوجیستیکیی لە باکووری عێراقەوە بردە نێو خاکی سوریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەم کاروانە لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی «ئەلوالید»ەوە گەییشتە خاکی سووریا.
ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە، ھەزاران لۆریی ھەڵگری چەک و تفاق ، کەرەستەی سەربازی و لوجیستیکییان لە ڕێگای بوارگە نایاساییەکانەوە بردووەتە نێو خاکی سوریا ھەتا ئامادە بوونی نایاسایی خۆیان لەم وڵاتەدا بۆ بەتاڵان بردنی نەوت و سامانە سروشتییەکانی دیکەی سووریا ھێزمەند بکەن.
لەشکریانی ئەمریکی و چەکدارانی ھاوپەیمانیان لە مێژە بە شێوەی نایاسایی لە باکوورو ڕۆژھەڵاتی سووریا ئامادەن.
کاربەدەستانی ئەمریکی گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە ھەنگاوەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە سووریا بە واتای داگیرکاریە.