تشرینی دووه‌م 29, 2024 20:22 Asia/Tehran
  • شەڕ و پێکدادانی توند لە دەڤەری حەلەب

ژێدەرە هەواڵییەکان ڕاپۆرتیان دا کە ئێستا کە شەڕ و پێکدادانێکی تووند لە نێوان گرووپە تیرۆریستەکان و هێزەکانی سوپای سوریا لە باشووری ڕۆژاوا ، ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژاوای حەلەب بەردەوامە.

ژێرە هەواڵییەکانی سووریا باسی گەیشتنی هێزی یەدەکی یەکجار گەورەی سوپای سووریا بە دەڤەری ڕۆژاوای حەڵەب و باشووری ئیدلیبیان کردووە، بۆ بەهێزترکردنی بەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی سەربە گرووپی تەحریروشام و ڕوودانی شەڕ و پێکدادانی نێوان دوو لایەن لەم ناوچانە و هێزەکانی سوپای سووریا توانیان پێشڕەوی دوژمن لە چەند بەشێکی بەرەی پێشەوەی شەڕ ڕابگرن. سوپای سووریا بە هاوکاریی هێزە خۆجێیەکان لە بەرەی باکووری ڕۆژاوا بە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر شارۆچکەی عەندان بیست تیرۆریستیان قۆڵبەست کرد. لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلەبیش هێزەکانی سوپا لە میحوەری شارۆچکەی تەرنبە، پەلاماری گرووپە تیرۆریستییەکانیان بەرپەرچداوە و شوێنی کۆبوونەوە و هەروەها حەشارگە و هەممارەکانی کەرەستە جەنگەکانیان بە تۆپخانە و مووشەک دایە بەر هێرش.  فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا و ڕووسیا لە زۆربەی میحوەرەکانی ڕۆژاوای حەڵەب خەریکی بۆردومانکردنی بنکە و مەترێز و حەشاگەکانی تیرۆریستانن. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سووریا کاروانی هێز و لۆجەستێکی تیرۆریستانیان لە شارۆچکەکانی ئەننەیرەب، سان و شاری ئیدلێب داوەتە بەر هێرش.

سەرپەیڤ