کانونی دوھەم 07, 2022 11:19 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد : دوژمنان ئاگاداری مەترسیی شەھید «سولەیمانی» بۆ گەڵاڵەو پیلانەکانیان بوون

سەرۆک کۆماری سووریا وتی:شەھید «قاسم سولەیمانی» لە ڕەوتی ھەر فەرمانگرییەکی دا ھەوڵی لە نێو بردنی بنچینەی ستراتژیی ئەمریکای دەدا کە ئاژاوەو دووبەرەکی نانەوە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی پێنج شەممە بە بۆنەی دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی «حاج قاسم سولەیمانی» وتیشی: ئەم شەھیدە مەزنە تۆوی لەخۆبردوویی و گیان بەختکردنی بۆ نیشتیمان و مرۆڤایەتی چاندو مەترسییەک بوو بەرژەوەندییەکانی واشێنگتۆن و ھاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە.

سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە دوژمنان ئاگاداری مەترسیی شەھید «سولەیمانی» بۆ گەڵاڵەو پیلانەکانی تاوانبارانەیان بوونەوە، وتیشی: شەھید سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس بەردی بناغەی بەرنگار بوونەوەی دوژمنان بوون.

سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دوژمنان لە پەرەسەندنی سەرمەشقی شەھید سولەیمانی لە ناوچەکەو جیھان دەترسان، پێی داگرت، دوژمن لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بە جیھانی بوون و گشتداگرییەی ئاکارو ئازادیخوازی کە شەھید سولەیمانی مزگێنییەکەی دەدا، کەسی بۆ ناکڕدرێت.

ئەسەد وێڕای پێداگرتن لە سەرئەمەی کە ئەمریکا توشی تاوانێک ھات کە دەربڕی ترسی ئەو وڵاتە لە پەرەسەندنی سەرمەشقی شەھید سولەیمانی بوو، وتیشی: دەبێ بەرامبەر بە ڕێبازەکەی سولەیمانی ئەمەگدار بین و ھەوڵ بدەین بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاریی نێوان سووریاو ئێران.

سەرپەیڤ