بنکەی ئەمریکا لە سوریا کەوتە بەر پەلامار
کانونی دوھەم 16, 2022 08:13 Asia/Tehran
بنکەی لەشکەریانی ئەمریکی لە پارێزگەی دەیر زووری رۆژھەڵاتی سوریا کەوتە بەر پەاماری جەند رۆکێت .
ھەواڵدەریی ئەناتۆلی ئەمڕۆ یەکشەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان راپۆریدا ، چەند رۆکێت کەوتنە نزیک کێڵگەی نەوتیی ئەلعەمەر کە لەشکەریانی ئەمریکی وەک بنکەی سەربازیی سوودی لێوەردەگرن و بووە ھۆی ئاگرکەوتنەوە .
ئەم سەرچاوانە گوتیشیان ھێزە ئەمرکیەکانی جێگیر لەم شوێنە ئاگرەکەیان دامرکاند و لە کاردانەوە ، شوێنی ھاویژرانی رۆکیتەکانیان کوتا .
تا ئەم کاتە راپۆرێک لە بارەی زیانی ئەگەریی بڵاونەبووەتەوە .
بە دوای پەلارەکەدا خۆفڕە ئەمریکیەکان بەسەر کێڵگە نەوتیەکەدا فڕین .