بۆردومانی بەندیخانەی غوێران لە رۆژھەڵاتی سوریا لە لایەن ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i404815-بۆردومانی_بەندیخانەی_غوێران_لە_رۆژھەڵاتی_سوریا_لە_لایەن_ھاوپەیمانیی_نێودەوڵەتیەوە
میدیا عێراقیەکان باسی بۆردومانی بەندیخانەی غوێرانی پارێزگەی حەسەکە لە رۆژھەڵاتی سوریا دەکەن لە لایەن ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیەوە بە فەرماندەیی ئەمریکا . .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2022 05:57 Asia/Tehran
  • بۆردومانی بەندیخانەی غوێران لە رۆژھەڵاتی سوریا لە لایەن ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیەوە

میدیا عێراقیەکان باسی بۆردومانی بەندیخانەی غوێرانی پارێزگەی حەسەکە لە رۆژھەڵاتی سوریا دەکەن لە لایەن ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیەوە بە فەرماندەیی ئەمریکا . .

کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز سەر بە ھێزەکانی موقاوەمەی عێراق رایگەیاند ، فڕۆکە جەنگیەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی سەر لەبەیانیی یەکشەممە سێ جار بەندیخانەی غوێرانی پارێزگەی حەسەکەیان بۆردومانکرد . 

ئەم زیندانە سەر لە بەیانیی رۆژی شەممە لە لایەن داعشەوە ھێرشی کرابۆ سەر . 

بەندیخانەی غوێران رۆژی شەممە گۆڕەپانی تێکھەڵچوونی داعشیەکان و ھێزەکانی ھەسەدە بوو کە لە ئەنجام دا 45 داعشی کوژران و 14 کەسیش لە ھێزەکانی ھەسەدە کوژران . 

ئەوە دوھەمین جارە لە دوو مانگی رابردوودا  داعش پەلامار دەکاتە سەر ئەم بەندیخانەیە . 

نزیک بە 5 ھەزار داعشی لە 54 وڵاتەوە لە زیندانی ناوەندیی غوێران ( سەناعە) گیراون و وڵاتەکانیان حازر نین وەریانگرنەوە .