شوبات 13, 2022 16:49 Asia/Tehran
  • بەشار جەعفەری: شۆڕشی ئێران بە پاڵپشتی ناوچەکە دەزانین

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا پێی داگرت: سووریا شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە پشتیوانی وڵاتانی ناوچەکە دەزانێ.

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق بە بۆنەی چل و سێھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئاھەنگێکی لە ھوتێل «شیراتۆن»ی دیمەشق بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا» ، «بەشار جەعفەری» یایریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لەم ئاھەنگەدا وتی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ھاوتەریبی بنەماو بەھاکانی سووریایەو سووریا لە ڕیزی یەکەم وڵاتانێک بوو کە پشتیوانیی خۆی لە شۆڕشی ئیسلامی ڕاگەیاندووەو بە پاڵپشتی وڵاتانی ناوچەکەی دەزانێ.

جەعفەری جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران و سووریا لانکی شارستانیەتی نەگۆڕو پتەون بە درێژایی مێژوو و پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتە لە بەر قوڵایی ئەو شارستانیەتانەیە، ئەو ڕووداوانەش کە لە ساڵی ٢٠١١دا  قەومان و سێرەیان بۆ تێکڕای نائوچەکە گرت دروست بوونی ئاسۆی مێژوویی دامەزرێنەرانی پەیوەندیی سووریاو ئێرانیان سەلماند.

 

سەرپەیڤ