شوبات 16, 2022 11:56 Asia/Tehran
  • سووریا بەمزووانه دەگەڕێتەوە کۆمکاری عەرەبی

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمود خەلیفە ڕاوێژکاری سەربازیی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا بەئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسیی ڕاگەیاندوه‌، "سوریا لەم نزیکانە کورسیەکەی لەکۆمکاری عەرەبیی وەردەگرێتەوە".

بەوتەی ئەو، "لەماوەکانی ڕابردودا لەپێناو گەڕانەوەی دیمەشق بۆناو کۆمکاری عەرەبیی چەند بۆچونێک خراونەتەڕوو، بەڵام سوریا بەمنزیکانە کورسیەکەی وەردەگرێتەوە".

ئه‌وه‌شى وت،"هێشتا کورسی سوریا لەناو کۆمکاری عەرەبیی لانەبراوە، بەڵکو تاوەکو ڕەخساندنی دۆخێکی گونجاو لەناو سوریاو لەناو چوارچێوەی عەرەبیدا دێتە ئاراوە، هەڵپەسێردراوە".

لەماوەی ڕابردودا ئەحمەد ئەبوو غەیز ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبیی ڕایگەیاندبوو، گەڕانەوەی سوریا بۆناو کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبیی‌و بەشداریکردنی لەلوتکەی داهاتوو کە لەجەزائیر بەڕێوەدەچێت، پەیوەستە بەسازانی عەرەبیی‌و وەڵامدانەوەی دیمەشق بۆ دەستپێشخەریی‌و هەڵوێستە عەرەبییەکان.

 

سەرپەیڤ