شوبات 23, 2022 12:09 Asia/Tehran
  • یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا: لە بە فەرمی ناسرانی سەربەخۆیی «دۆنتێسک» و «لوھانێسک» داکۆکی دەکەین

یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کرد: وڵاتەکەی لە بە فەرمی ناسرانی سەربەخۆیی «دۆنتێسک» و «لوھانێسک» داکۆکی دەکات.

«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: مۆسکۆ سەربەخۆیی کۆمارە جەماوەرییەکانی «دۆنتێسک» و «لوھانێسک» بە فەرمی دەناسێت و ئینجا لە کۆشکی کرملین دا گرێبەستی ھاوکاری و دۆستایەتیی لەگەڵ سەرۆکانی ئەم کۆمارانەی واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی «سانا»، «بەشار جەعفەری» یاریدەری وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێکدا وتی: دەوڵەتی دیمەشق لە بە فەرمی ناسرانی سەربەخۆیی «دۆنتێسک» و «لوھانێسک» لە لایەن «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا داکۆکی دەکات، چونکو پەیوەستە بە ئاسایشتی نیشتیمانیی ڕووسیاوە.

بەشار جەعفەری وتیشی: ئاسایشتی نیشتیمانیی ڕووسیا ھێڵی سووری سووریا دێتە ئەژمارو ڕووسیا بە پێی ھەڵوێستە بنەماییەکانی لە سەربەخۆیی ئەو دوو کۆمارە پشتگری دەکات.

دیمەشق ھەروەھا بۆ دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو دوو کۆمارە تازەیە ئامادە بوونی خۆی ڕاگەیاند. جێگای ئاماژەیە پێشتریش «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێکدا لە سەربەخۆیی ئەو دوو کۆمارەی ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا پشتگیریی کردبوو.

سەرپەیڤ