ئادار 02, 2022 11:51 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوەیەکی دڵتەزێن لە کۆگایەکی بازرگانی لە پێتەختی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی خوێناوییان کردووە لە کۆگایەکی بازرگانی لە دیمەشقی پێتەختی سووریا

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە لە ئەنجامی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەک لە کۆگای بازرگانیی «مۆڵ لامیرادا» ھەڵکەوتوو لە دیمەشق لانیکەم ١١ کەس گیانیان لە دەست داو ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

«تۆفیق حیسابا» بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی وەزارەتی تەندروستیی سووریا وتوویەتی: تەرمی ١١ کەس گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی «ئەلموجتەھید» کە لەبەر قوڵ بوونی سووتانەکەیان دە کەسیان ناناسرێنەوەو بەس تەرمێکیان ناسراوەتەوە.

وەزارەتی نێوخۆی سووریاش گیان لە دەست دانی ١١ کەسی لەو کارەساتەدا پشتڕاست کردووەتەوەو وتوویەتی: ڕووداوەکە زیانێکی دراڤیی زۆریشی لێ کەوتووەتەوەو لێکۆڵینەوە بۆ دەرکەوتنی ھۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ھەروا بەردەوامە.

سەرپەیڤ