تەقینەوەی قورسی ھەمارە نەوتەکانی باکووری سووریا
ئادار 04, 2022 20:25 Asia/Tehran
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا باسی ئەوەیان کردووە کە، دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی سەرەتایی لە باکووری ئەم وڵاتە، تەقینەوەیەکی گەورە ڕووی داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین، سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا، نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی ڕایانگەیاند: ھەمارەکانی سووتەمەنی لە پاڵاوگەیەکی سەرەتایی نەوت لە ناوچەی «تەرحین» ھەڵکەوتوو لەد شاری «ئەلباب»ی پارێزگای «حەڵەب» تەقیونەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم تەقینەوەیە لە بەر دەڵێندرانی سووتەمەنی لە ھەمارێکی ئەم پاڵاوگەیە ڕووی داوەو ئاگر تەواوی تانکەرو ھەمارەکانی داگرتووە.
میدیاکانی سووریا ھەتا ئەم کاتە لە بارەی ڕادەی زیانی ماددی و قوربانیی شیمانەیی کارەساتەکە ھیچیان نەدرکاندووە.