ئاماری بنپێکرانی مافی کوردان له عه‌فرین له لایه‌ن تورکیاوه
به پێی ڕێژه و ئاماری تازه‌ی ڕێکخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سووریا، له‌و کاته‌وه که تورکیا ده‌ستی گرتووه به سه‌ر شاری کوردنشینی عه‌فرین له ساڵی 2018ـه‌وه، تا ئێستا 7500 شاروومه‌ندی کوردی ئه‌م شاره ڕفێندراون و 639 که‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
روانگەی سووری بۆ مافەکامی مرۆڤی سووریا، ڕایگه‌یاند تورکیا له ساڵی 2018 به‌م لاوه به یارمه‌تیی سه‌رهه‌ڵداوان و تیرۆریستانی بنڕکێفی خۆی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا 2300 جار مافه‌کانی شاروومه‌ندانی کوردی دانیشتووی ئه‌م شاره‌ی بنپێ کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته؛ له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا ، 639 شاروومه‌ندنی کوردی دانیشتووی عه‌فرین به ده‌ستی هێزه‌کانی تورکیا یان تیرۆریستانی سه‌ر به ئانکارا کوژراون. هه‌روه‌ها 7500 کوردی خه‌ڵکی عه‌فرین به ده‌ستی ئه‌م هێزانه ڕفێندراون.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤی سووریا هه‌روه‌ها وتویه‌تی که 1300 شاروومه‌ندی کوردی عه‌فرینی له‌به‌ند کراون و شاروومه‌ندانی عه‌فرین ته‌نیا به دانی باج به سوپای تورکیا و تیرۆریستان ئازاد ده‌کرێن.
تورکیا له چوارچێوی پلانی گۆڕینی داڕشتی کۆمه‌ڵایه‌تیی شاری عه‌فرین و ناوچه‌کانی دیکه‌ی سووریا، نزیکه‌ی 4200 بنه‌ماڵه‌ی عه‌ره‌بی که ئه‌ندامی گرووپه تیرۆریستیی و تووندڕه‌وه‌کانن له ناوچه کوردنشینه‌کاندا نیشته‌جێ کردووه و کورده‌کان ناچار به کۆچ ده‌کات.