تورکیا ھێزەکانی لە سووریاوە بۆ عێراق دەگوازێتەوە
ئادار 22, 2022 19:33 Asia/Tehran
بڕێک لە سەرچاوەکان باسی شیمانەی جێگیر بوونی لەشکریانی تورکیا بۆ بەرنگار بوونەوەی پەکەکە لە باکووری عێراق دەکەن.
تورکیا ھاوکات لەگەڵ داکۆکی کردن لە تیرۆریستانی نەیاری دەوڵەتی سووریا، لەمێژە بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) کە بە تیرۆریستیان دەزانێ سەروەریی خاکی ھەردوک وڵاتی عێراق و سووریای پێشێل کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی «بەغدا ئەلیەوم» ٤٠٠ سەربازی تورک کە پێشتر لە باکووری ڕۆژئاوای سووریادا جێگیر بوون، بەستێنیان بۆ کشانەوە لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی وەکو بەشێک لەو تاقمەی کە ئەم ناوچەیە بەجێ دێڵن، خۆش کردووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پتر لە ١٣٥٠٠ لەشکریی تورکیا لە ٦٠ ناوچەی سەربازیی لە سەرتاسەری ناوچەی کەم ئاڵۆزی ھەڵکەوتوو لە ئیدلەب، گردوپەڕی حەڵەب،حەماو لازقییە سەقامگیرن.