دیمەشق : دژی ئەمریکاو بەکرێگیراوانی لە بەر دڕندەکارییەکانیان لە سووریادا سکاڵا دەردەبڕین
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i406472-دیمەشق_دژی_ئەمریکاو_بەکرێگیراوانی_لە_بەر_دڕندەکارییەکانیان_لە_سووریادا_سکاڵا_دەردەبڕین
وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێی داگرت: ئەم مافە بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین کە لە دەوڵەتی ئەمریکاو بەکرێگیراوانی لە بەر ئەو دڕندەکارییانەی کە تێوەی گلاون، سکاڵا دەرببڕین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 23, 2022 18:43 Asia/Tehran
  • دیمەشق : دژی ئەمریکاو بەکرێگیراوانی لە بەر دڕندەکارییەکانیان لە سووریادا سکاڵا دەردەبڕین

وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێی داگرت: ئەم مافە بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین کە لە دەوڵەتی ئەمریکاو بەکرێگیراوانی لە بەر ئەو دڕندەکارییانەی کە تێوەی گلاون، سکاڵا دەرببڕین.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەک دا پێی داگرت کە دووڕوویی دەوڵەتی ئەمریکا بە بانگەشەی بەخشینی ھێندێک لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری ڕۆ ژھەڵات و باکووری ڕۆژئاوای سووریا لە بایکۆت، تەنیا چەواشەکارییەکی بێ بایەخە.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە درۆودەلەسەکانی ئەمپراتۆریەتی درۆھەڵبەستنەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا لای کەس شاراوە نییە، ھاتووە: لەم دواییەدا دەنگ و باسێک لەمەڕ ھۆگریی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ وەلانانی ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر ڕکێفی بەکرێگیراوانی ئەمریکا لە ژێر گەمارۆو بایکۆت بڵاو بووەتەوە، ناوچەگەلێک کە تاقمە جیایی خوازەکان و تیرۆریستانی سەربە تورکیاو ئەمریکا تیایاندا سەقامیان گرتووە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتووە کە، دەوڵەتی ئەمریکاو بەکرێگیراوەکانی باش دەزانن کە گونجاوترین ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی گرفتەکانی خەڵکی سووریاو دامرکاندنەوەی ئەو دەرەنجامە قەیراناوییانەی کە واشێنگتۆن ھۆکاری سەرەکییەتی، ڕێزنان لە یاساورێسا نێونەتەوەییەکان و بڕیارنامەکانی ڕێ کخراوەی نەتەوەکان لەم بوارەدایە کە گرینگترینیشی ڕێزنان لە سەروەریی سووریاو ھەڵگرتنی بایکۆتی ستەمکارانەی دژی گەلی سووریایە.